ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

فلیک دوای بردنه‌وه‌ له‌ بایرن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ریال مه‌درید ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیکی راهێنەری بارسێڵۆنا رایگەیاند، سەرکەوتنە گەورەکەی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن بە ئەنجامی 4-1 لە چامپیۆنزلیگدا،پێش ئەوەی رۆژی شه‌ممه‌ له‌ كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر ریاڵ مەدرید یاریی بكه‌ین مۆڕاڵی تیپەکە بەرز دەکاتەوە.

فلیک، راهێنەری پێشووی بایرن دوای یارییه‌كه‌ گوتی،دڵخۆشم بە یارمەتیدانی بارسێڵۆنا بۆ بەدەستهێنانی یەکەم سەرکەوتن به‌رامبه‌ر بایرن لە ماوەی نزیکەی دە ساڵی رابردوودا، كە گەورەترین تاقیکردنەوەبوو تیپه‌كه‌مان له‌م وه‌رزه‌ رووبەڕووی بووه‌وه‌، هەروەها یانه‌كه‌مان ئامادەیە رووبه‌رووی ریال مه‌درید ببێته‌وه‌ له‌ یاریگای سانتاگۆ بێرنابیۆ.


فلیک بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەم بردنەوەیە باوەڕپێنەکراوە، بایرن تیپێکی گەورەیە، یاریزانی گەورە لەخۆدەگرێت لە یاریکردندا زۆر باشن، بێگومان ئەگەر لەم جۆرە یارییانەدا ببەیتەوە پێویستە ئاهەنگ بگێڕیت… ئەمە بردنەوە متمانەمان پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی باوەڕمان بە تواناکانمان هەبێت پێش كلاسیكۆ.

راهێنه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا گوتیشی، بەو ئاستە به‌رزه‌ی کە تیپەکە پێشکەش دەکات، دەتوانیت شتی گەورە بەدەستبهێنیت، ئێمە بوێرییەکی زۆرمان نیشاندا، هەر بۆیەش زۆر دڵخۆشم تیپەکە دەیەوێت فێربێت، ئێمەش لەو شتانە فێر دەبین کە  باش نەبووین.

زیاتر گوتی، ئێمە پێش یاریی لوتکە رۆژێك کەمتر لە ریال مەدرید پشوو وه‌رده‌گرین، بەڵام هەموو یاریزانەکان دەیانەوێت ئەم یارییە بكه‌ن و باشترین ئاستی خۆیان نیشان بده‌ن، ئێمە ئامادەکارییەکی باش و ته‌واو بۆ یارییه‌كه‌ دەکەین.


له‌ كۆتاییدا فلیک ستایشی رافینای هێرشبەری بەڕازیلی کردوو گوتی، نەک تەنها بەهۆی تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵکو بەهۆی ئەو رۆحیه‌ته‌ سەرکردایەتییەی کە نیشانیدا زۆر له‌ ئاستی رازیبووم، بە عەقڵیەتی دروستەوەیە لە مەشق و راهێنانەکان و لە یارییەکاندا، ده‌رده‌كه‌وێت ئەو بۆ ئێمە زۆر گرنگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button