ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆپالیگ

مۆرینیۆ: هێشتا دەرفەت ماوە نازناوی پرێمەرلیگ لەگەڵ مان یونایتد بەدەست بهێنم

Yariga App

یاریگا –

مۆرینیۆ داوا دەکات ئەگەر نازناوی پرێمەرلیگی وەرزی 2017/2018 بە مان یونایتد درا، خەڵاتی دارایی بکرێت و بڕوای وایە ‘هێشتا دەرفەتی بەدەستهێنانی نازناوەکە ماوە’.

جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری فێنارباهچێی تورکی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لەبارەی یانەکەی پێشووی دەڵێت :’من کاتێک مانچێستەر یونایتدم بەجێهێشت زۆر ئاسوودە بووم، چونکە کاتێک لە یانەیەک دۆخەکان باش نەبێت من هەست بە ئاسوودەی ناکەم، لەوەتەی لە مانچێستەر یونایتد رۆیشتووم هەمیشە پێمناخۆشە مان یونایتد لە دۆخێکی باشدا نەبێت و هەمیشە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم’.

هەروەها مۆرینیۆ دەشڵێت :’کاتێک لە مانچێستەر یونایتد بووم نازناوی یۆرۆپالیگ و پلەی دووەمی پرێمەرلیگمان بەدەستهێنا، هێشتا دەرفەتی ئەوەمان هەیە نازناوی پرێمەرلیگ ببەینەوە، ئەگەر بەهۆی سەرپێچییەکانی مانچێستەر سیتی نازناوی وەرزی 2017/2018 بە مان یونایتد بدرێت، دەبێت پاداشتی داراییم بکەن و خەڵاتم بکەن’.

راهێنەرە پۆرتوگاڵییەکە دەشڵێت :’مانەوەی تێن هاخ وەکو راهێنەری مان یونایتد مانای وایە هێشتا یانەکە متمانەیان پێی هەیە و سەقامگیرییەکی تەواویان بۆی دابینکردووە، کەچی کاتێک من نازناوی یۆرۆپالیگم بۆ یانەکە بەدەستهێنا و لە پرێمەرلیگ دووەم بووین منیان لە پۆستەمە  دوورخستەوە’.

مۆرینیۆ دەشڵێت :’پێشبینیکردن بۆ پاڵەوانی یۆرۆپالیگ زۆر قورسە، بەڵام دەتوانم بڵێم تۆتێنهام هۆتسپێرس و مانچێستەر یونایتد بەربژێری سەرەکین بۆ نازناوی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ’.

بابەتی زیاتر

Back to top button