ئاسیاعێراقکوردستان

جەویە و خالدیە لە بەغدا رووبەرووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

بۆ پارێزگاریکردن لە سەرووی ریزبەندی، قوە جەوییە میوانداری خالدیەی بەحرێنی دەکات.

چوارشەممە ( 23ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2، قوە جەوییە کاتژمێر 9ـی شەو لە یاریگای مەدینە لە بەغدا بەرامبەر خالدیەی بەحرێنی یاریی دەکات.

وسام رزق راهێنەری قەتەڕی قوە جەوییە دەربارەی ئامانجیان لە یارییەکە رایگەیاند:

یارییەکەمان گرینگە چونکە دەبێ سەربکەوین بۆ ئەوەی پێگەمان لە ریزبەندی یەکەم جێگیرتر بکەین، ئامانجمان دڵخۆشکردنی هاندەرانە چونکە لە هەموو بارودۆخێک پشتگیری ئێمەبوونە و هەمیشە پشت ئەستوورم بە هاندەرانمان، ئەو یاریزانەی زیاتر ئامادەیە بەشداری پێدەکەین و کارمان لە سەر کردوون، وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێراقیش بۆ ئێمە باش بوو زیاتر تیپەکەمان رێکخستەوە لەو ماوەیەدا.

سەفا هادی یاریزانی هێلی ناوەراستی هەڵبژاردەی عێراق و قوە جەوییە سەبارەت بە ئامادەکاری تیپەکە بۆ ئەو یارییە گوتی:

بۆ سێ خاڵی یارییەکە یاریی دەکەین و ئامانجمان سەرکەوتنە، دەمانەوێ ئاستێکی باش پێشکەش بکەین و وەک دوو یارییەکەی رابردوو بەرامبەر ئالتین ئەسیری تورکمانستانی و تەعاونی سعودی پێشکەشمان کردووە.

قوه جەوییە بە دوو سەرکەوتن لە یاریی رابردوو خاوەن شەش خاڵە و لە ریزبەندی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم دێت، خالدیەی بەحرێنیش بە سێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 دێت، هەر یەک لە محەمەد سامی و عەلی شاخەوان و هیران ئازاد وەک یاریزانی کورد لە ریزی جەوییە یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button