یاریگا –
هێرشبەر و ئەفسانەی پێشووی رۆما فرانچێسكۆ تۆتی دانی بەوەدانا، بڕیاری وازهێنانی به‌ئاره‌زووی خۆی نه‌بووه، بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ یاریگاكان ده‌كاته‌وه.
تۆتی له لێدوانێكدا كه رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه ده‌ڵێت،هەرگیز نەمشاردۆته‌وه، وازهێنانم لە یاریکردن لە ساڵی 2017 بۆ من، زەبرێکی به ئازاربوو كه یانه‌ی رۆما به‌سه‌ریان سەپاندنم نەک بە ئیرادەی خۆم وازبهێنم، حه‌زم ده‌كرد له یاریكردن به‌رده‌وامبم، ئێستا كه ته‌مه‌نم 48 ساڵه هه‌ندێك جار ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌م.
🇮🇹 Dice que “en dos o tres meses” de entrenamiento duro podría “seguir teniendo un papel importante en el campo”, y del Capitano nos lo creemos… pic.twitter.com/jefkMeaFXW
— Diario AS (@diarioas) October 22, 2024
تۆتی گوتیشی، لە چەند مانگی رابردوودا پەیوەندییەکی گرنگ هەبوو كه یانه‌یه‌كی خولی ئیتاڵیا پەیوەندییان پێوەکردم و رێگەیان پێدام بیر لە شتێکی شێتانە بکەمەوە، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ یاریگاكان، من ئه‌و بابه‌ته‌م به گاڵته وه‌رنه‌گرتووه، قورسه دوای ساڵانێك وازهێنان بگه‌رێیته‌وه پێویستت به راهێنانێكی زۆر ده‌بێت به‌ڵام مه‌حاڵ نیه.
یاریزانەكه‌ی پێشووی یانه‌ی رۆما گوتیشی، لە ساڵانی رابردوودا کاتێک لە رووداو و پاڵەوانێتییە جیاوازە نا فه‌رمیه‌كان یارییم دەکرد، چەند جارێک بەو ئاسته‌ی نیشانم ده‌دا بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه، ده‌توانم له خولی ئیتاڵیای یاریی بكه‌م.
له كۆتاییدا گوتی، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت بڕیارێكی شێتانه بده‌م به گه‌رانه‌وه بۆ یاریگاكان ئه‌وه پێویستم به دوو بۆ سێ مانگ ده‌بێت تاكو بتوانم یاری بکەم، وازهێنانم به بڕیاری خۆم نه‌بووه، هەر بۆیەش لە ناوەوەی هه‌ستی یاریكردن ماوه‌تەوە، هه‌موو شتێك سەرەتا و کۆتایی هەیە، بەڵام ئەو پەنجەرە لە لای من بە کراوەیی جێهێڵدراوه.