ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هاندەرانی ماینز هێرش دەکەنە سەر یۆرگن کڵۆپ

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی، راهێنەری پێشووی یانەکانی ماینز و بؤروسيا دۆرتمۆند و لیڤەرپوول، لەلایەن هانده‌رانی یانه‌ی پێشووی ماینزەوە رەخنەی زۆری لێگیرا، ئه‌مه‌ش دوای پەیوەندیکردن بە کۆمپانیای ریدبول، بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تیپەکانی تۆپی پێی کۆمپانیاکە بکات.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی، هاندەرانی ماینز لە کاتی یارییەکەیان به‌رامبه‌ر لایپزیك كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و یانانه‌ی كۆمپانیای رێدبوڵ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، چه‌ند پۆسته‌رێكی جیاوازیان به‌رزكردبووه‌، لێی نووسرابوو، ئایا هەموو شتێکت لەبیرکردووە کە پێمان بەخشی، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژەیه‌ك بوو بە وتارەکەی كڵۆپ له‌ كاتی ماڵئاوایی کردنی له‌ یانه‌ی ماینز، کە بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە ماڵئاوایی له‌ یانه‌كه‌ی كرد، کە 18 ساڵ وەک یاریزان و راهێنەر له‌ یانه‌كه‌ بوو لە ساڵی 2008 ماینزی جێهێشت.

له‌ پۆسته‌رێكی دیكه‌ش پرسیار له‌ كڵۆپ كرابوو،ئایا تۆ شێتی؟ جگە لە پۆسته‌رێكی تر کە ناوی کلۆپی بە مانای شێت به‌ ئەڵمانی نووسرابوو، له‌یه‌كێك له‌ پۆسته‌ره‌كانیش ئاماژەی بە لێدوانێکی پێشووی کرابوو کە رایگه‌یاندبوو، من مرۆڤەکانم خۆشدەوێت تا نائومێدم دەکەن.

رێدبول لە 9ی ئۆكتۆبه‌ردا رایگەیاند کە کلۆپ لە مانگی یەکی داهاتووەوە دەبێتە سەرپەرشتیاری تیپەکانی تۆپی پێی كۆمپانیاكه‌، كه‌ پێك دێت له‌ یانه‌كانی، لایپزیگ، سالزبۆرگی نەمسایی، ریدبوڵی ئەمریکی، براگانتینۆی بەڕازیلی، هەروەها خاوەنی پشکێکه‌ لە یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزی.

دوای جێهێشتنی ماینز لە ساڵی 2008، کلۆپ بۆ ماوەیەک راهێنەرایه‌تی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی كرد و  دواتریش بووه‌ راهێنه‌ری لیڤەرپوول بوو، له‌ كۆتایی وه‌رزی رابردوو ریزی یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button