ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئێمباپێ پەشیمانە

Yariga App

یانەی ریاڵ مەدرید پێی وایە هەڵەی کردووە لە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، ئەمەش بە گوتەی  رۆمەین مۆلینای رۆژنامەنووسی دیاری بی بی سی و سی ئێن ئێن .

مۆلینا کە لە زۆرێک لە رۆژنامە جیهانییەکان بابەت بڵاودەکاتەوە لە میانەی پۆدکاستێکی دا لە یوتیوب دەڵێت زۆر دڵنیایە لەوەی ریاڵ مەدرید پەشیمانە لە هێنانی ئێمباپێ.

مۆلینا دەڵێت

 

پەشیمانن لە هێنانی، دڵنیام لەوە و گەرەنتی دەکەم. پێشتریش باسی ئەوەم کردووە هەرگیز ئێمباپێ ئەوە نەبوو کە چاوەڕێیان دەکرد و تەنها پێرێز حەزی دەکرد بێتە مەدرید چونکە ئەو حەزی بە یاریزانی گەورەیە و پەیوەندییەکی پتەویان هەیە. مەدرید بێ ئومێدە لە ئاستی یاریکردنی و تەنانەت نزیکیش نیە لەوەی چاوەڕێی بوون.

مۆلینا هاوکات دەڵێت هەرگیز نەیبینیووە یاریزانێکی 25 ساڵ بەو جۆرە ئاستی داببەزێت و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت

مەدرید هەڵەیەکی دیکەی گەورەی کرد و ئێمباپێ بێ ئەوەی لە ئامادەکارییەکانی وەرز بەشداربێت، راستەوخۆ یاری پێککرا. کاتێک سەیری باری جەستەیی ئێمباپێ دەکەیت لە 25 ساڵیدا زۆر شتێکی سەیرە. هەرگیز نەمبینیووە یاریزانێک لەو تەمەنەدا بەو جۆرە ئاستی داببەزێت.

دوای ئەوەی هاوینی رابردوو بەفەرمی پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بە مەدریدەوە راگەیەندرا، بەشێک لە هاندەرانی پاریس سان جێرمان بە گاڵتە پێکردنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی ئەوەیان دەکرد کە ئەوان ئێمباپێیەکی بەسەرچوویان داوەتە مەدرید. خودی کارلۆ ئەنچلۆتیش ئەوەی نەشاردووەتەوە ئێمباپێ لەوکاتەوەی هاتووەتە یانەکە، باری جەستەیی نەگەیشتووەتە 100٪.

 

ئەمشەو لۆس بلانکۆس رووبەرووی سێلتاڤیگۆ دەبێتەوە و چاوەڕواندەکرێت ئێمباپێ لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button