ئیسپانیاگرنگترین

كیلیان ئێمباپێ كەسانی پشت تۆمەتباركردنی بە دۆسیەی دەستدرێژییەكەی ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كەسانی پشت تۆمەتباركردنی بە دۆسیەی دەستدرێژییەكەی سوید ئاشكرا دەكات.

پێشتر رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، کیلیان ئێمباپێ لەلایەن پۆلیسی سوید بەوە تۆمەتبارە، لەکاتی مانەوەی لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ستۆکهۆڵم دەستدرێژی کردووەتە سەر خانمێک و ئێستا لە هەموو کەسێک زیاتر هێرشبەرە فەڕەنسییەکەی ریال مەدرید تۆمەتبارە، تا دێت زیاتر تۆمەتەکان ئاڕاستەی کیلیان دەکرێن.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، كیلیان ئێمباپێ لە هەر كاتێكی دیكە زیاتر دڵتەنگە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە گوتەی كەسانی نزیک ئێمباپێ ئەو هەواڵەنەی لە سویدەوە دێن وەک فێڵێكن و دەیانەوێت ژاوەژاو بۆ یاریزانەكە درووستبكەن. كیلیان راهێنانەكان بە پەناگەیەک بۆ خۆی دادەنێت و سەرەڕای كاریگەرییە دەروونیەكان كاتێک دەچێتە راهێنانەكان باشترینی خۆی پێشكەش دەكات.

رێلیڤۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە سەرەتاوە كیلیان ئێمباپێ پێی وابووە كە ناسڕ خلێفی و دەستەی كارگێڕی پاریس سانجێرمان لە پشت ئەو شتانەوەن كە بەسەریدا دێت.

پێشتر پارێزەرەکەی ئێمباپێ لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی “BFMTV“ـی فەڕەنسی دەڵێت :’ئەگەر ئەم هێرشە میدیاییە لەسەر ئێمباپێ بەردەوام بێت، بێگومان ئێمە پەنا دەبەینە بەر دادگا، ناکرێت بەمشێوەیە کار لەسەر ناوبانگی ئێمباپێ بکرێت، ئەگەر زوو ئەم بابەتە یەکلا نەکرێتەوە هەڵوێستمان دەبێت’.

لەم وەرزەدا كیلیان بەشداری 11 یاری لەگەڵ ریال مەدرید كردووە و توانیویەتی 7 گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button