ئینگلتەراگرنگترین

مان یونایتد دوورکەوتنەوەی یاریزانێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد لە کۆتا راپۆرتیدا لەسەر دۆخی یاریزانەکانی دوای گەڕانەوەیان لە یارییە نێودەوڵەتیەکان و بەشداریکردنیان لە مەشقی یانەکەیان بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر برێنتفۆرد لە خولی ئینگلیزی، دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی راگەیاند.

کوڕانی تێن هاخ شەممەی داهاتوو لە هەفتەی هەشتەمی پرێمەرلیگ میوانداری برێنتفۆرد دەکەن. پێنج رۆژ داتریش دەبنە میوانی فەنەرباهچێ لە یۆرۆپالیگ پێش. بەگوێرەی بەیاننامەکەی مان یو، کۆبی مەینوو کە لە کۆتا یارییان بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا بەهۆی پێکانەوە دانیشێنرا، هەڵسەنگاندنەکان دەریانخستووە بەهۆی پێکان لە ماسوولەکانیدا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە.

ئەوە و هەروەها یانەکە بێبەش دەبێ لە تواناکانی هاری ماگوایەر کە ئەویش بەهەمان شێوە پێکانی هەیە.

یاریزانە 19 ساڵانەکە لەم وەرزە لە 7 یاریی پرێمەرلیگدا یاریکردووە. لە دوو یارییەکەیان لە یۆرۆپالیگ، یەک جار بەشداریکردووە. تا ئێستا بەڵام هێشتا رۆژوی گۆڵ یان ئەسیستی نەشکاندووە لە هیچ یارییەکدا.

دوای فەنەرباهچێ، مان یو تا 3ی مانگی داهاتوو، یاریی یانەکانی وێستام لە خولی ئینگلیزی، لیێستەر سیتی (جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا) و چێڵسی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button