ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا هاوکێشەی گواستنەوەی یاریزانێک لە ریاڵ مەدرید تێکدەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا هاوکێشەی گواستنەوەی یاریزانێک لە ریاڵ مەدریدی رکابەری تێکدەدات و دەچێتە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵیدا.

ماوەیەکی زۆرە ئالفۆنسۆ دەیڤیز ئامانجێکی گەورەی شاهانەکانی ئیسپانیایە و چەندین جار میدیاکان ئەو پرسەیان وروژاندووە و خودی یاریزانەکەش پرسیاری لەو بارەیەوە ئاراستەکراوە، بەڵام وەک خۆی ماوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لویس میگێلسانز لە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بارسێلۆنا پەیوەندی بە ئەتسێرە کەنەدیەکەوە کردووە و ئەو پرسیارانەی ویستوویانە ئاراستەیانکردووە.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە یەکێک لە پرسیارەکانی بارسا تایبەتبووە بە خواستە داراییەکانی دەیڤز تا دەرفەتێک بدۆزنەوە بەرگریکارەی لای چەپ بگوازنەوە ریزەکانیان.

یەکێک لە هیواکانی بلاوگرانا لەم بابەتەیە ئەوەی ئالفۆنسۆ هێشتا نە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێکردووەتەوە و نە بەڵێیشی بۆ ئۆفەرەکانی مەدرید کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی دەیەوێ لە خواستە جیاواز و لەپێشینەکانی یاریزانە 22 ساڵانەکە تێبگات. نیازیشیان بۆ گواستنەوەی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ پێش هاتنی هانزی فلیک، بەڵام هەبوونی فلیک وەک راهێنەر کە پێشتر لەگەڵ ئالفۆنسۆ کاریکردووە، رەنگە پرۆسەکە ئاسانتر بکات.

سپۆرت لە درێژەی راپۆرتەکەیدا باس لەوە دەکات ئەو یاریزانە ویستی وایە ببێت بە یەکێک لە گرانترین مووچەکان و بۆ هەر وەرزێک 20 ملیۆن یۆرۆی تەواوی بۆ بمێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button