ئه‌وروپاگرنگترین

مانچێستەر یونایتد نرخی سوپەرستارەکەی بۆ پاریس دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد بووەتە ئامانجی پاریس سانجێرمان و ئەو یانە فەڕەنسیە بۆ دووەم جار هەوڵی بۆ دەداتەوە دوای ئەوەی هاوینی رابردوو نەیتوانی بگاتە رێكکەوتن.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی ماڵپەڕی TEAMtalkyی ئینگلیزی، پاریس جارێکیتر گرنگیدانی بە گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد پیشانداوەتەوە و دووبارە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە دەدەن.

هەمان سەرچاوە زانیوشیەتی کە مان یو لە نیازە جیددیەکانی پی ئێس جی تێگەشتووە نرخی راشفۆردیان دیاریکردووە کە خۆی دەدات لە 100 ملیۆن پاوەند.

مارکوس کە ئێستا تەمەنی 26 ساڵە، کوڕی یانەکەیە و لەوەتەی ساڵی 2015 بەرزکراوەتەوە بۆ ریزی یەکەمی شەیتانە سوورەکان.

گرێبەستی ئێستای لەگەڵ مانچێستەر یونایتد تا ساڵی 2028 دەخایەنێت.

بە گواستنەوەی ناوبراو بۆ  باخچەی شازادەکان،یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا دەیەوێ دڵی هاندەرانی ئاشتبکاتەوە کە بەهۆی رۆشتنی کیلیان ئێمباپێیەوە تووشی نائومێدی بوون لە کارگێڕی و بەرپرسانی پاریس.

بابەتی زیاتر

Back to top button