ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

تۆمەتباربوونی ئێمباپێ بە دەستدرێژی سێکسی لە سوید تا دێت زیاتر دەبێت و ریال مەدرید کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد

پۆلیسی سوید ئێمباپێ بە تۆمەتباری راستەقینە دەزانێت

Yariga App

یاریگا –

لێکۆڵینەوەکان لەدژی ئێمباپێ لەبارەی دەستدرێژیکردنە سەر خانمێکی سویدی بەردەوامن و ریال مەدرید کۆبوونەیەکی بەپەلەی لەبارەی ئەو ‘قەیران’ـە کردووە.

رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ لەلایەن پۆلیسی سوید بەوە تۆمەتبارە، لەکاتی مانەوەی لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ستۆکهۆڵم دەسترێژی کردووەتە سەر خانمێک و ئێستا لە هەموو کەسێک زیاتر هێرشبەرە فەڕەنسییەکەی ریال مەدرید تۆمەتبارە، تا دێت زیاتر تۆمەتەکان ئاڕاستەی کیلیان دەکرێن.

رۆژنامە فەڕەنسییەکە رایگەیاندووە، پۆلیسی سوید هێرشبەرەکەی ریال مەدریدی بە تۆمەتباری راستەقینە داناوە و دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کردووە و سەردانی هۆتێلەکەی کردووە و ڤیدیۆ و کەرستە پێویستەکانی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

کیلیان ئێمباپێ لە ستۆکهۆڵم لەکاتی مانەوەی لە سوید
کیلیان ئێمباپێ لە ستۆکهۆڵم لەکاتی مانەوەی لە سوید

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، کەسانی دەوروبەری ئێمباپێ بە هەموو شێوەیەک تۆمەتەکان لەدژی کیلیان رەتدەکەنەوە و هەڕەشەی ئەوە دەکەن هەر کەسێک ئەم هەواڵە بڵاو بکاتەوە، داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەن و بڕوایان وایە دروستکردنی ئەم ‘کەیسە؛ بۆ لێدانە لە هێرشبەرەکەی ریال مەدرید.

رۆمان مۆلینا، رۆژنامەنووسی فەڕەنسی دوای زیاتر وروژاندن و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە رایگەیاندووە، بەرپرسانی ریال مەدرید شەوی رابردوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان کردووە و لەبارەی ‘قەیرانەکە’ کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی تۆمەتباربوونی ئێمباپێ بە دەستدرێژی سێکسی کردووە.

راهێنانەکانی دوێنێی ئێمباپێ لە مەدرید دوای گەڕانەوەی لە سوید
راهێنانەکانی دوێنێی ئێمباپێ لە مەدرید دوای گەڕانەوەی لە سوید

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی سوید، شەوی پێنجشەممە رووداوەکە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ستۆهۆڵم روویداوە و رۆژی هەینی خانمەکە چووەتە نەخۆشخانە و پۆلیس گوێی لێگرتووە، دواتر رۆژی شەممە ئەو خانمە ناوی ئێمباپێی هێناوە و ئەوی تۆمەتبار کردووە.

ئێمباپێ لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تۆمەتباربوونەکەی هەرزوو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هەواڵەکەی کەناڵی RMC SPORTـی فەڕەنسی بەدرۆ خستەوە.

رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، ئێمباپێ بڕوای وایە پاریس سانجێرمان دەستی لە دروستکردنی ئەم تۆمەتە هەیە و دەیەوێت ناوبانگی ئەو یاریزانە بشێوێنێت، بەڵام رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەکەی پاریس رەتیدەکەنەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە تۆمەتباربوونەکەی ئێمباپێ هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button