یاریگا-یانەی لیڤەرپوولی ئینلگیزی بوونە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان پاش بردنەوە لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر فلامینگۆ.
رێدز وەک نوێنەری ئەورووپا و بە بردنەوەی خولی پاڵەوانەکان خۆی گەیاندە ئەو پاڵەوانێتییە و فلامینگۆش وەک پاڵەوانی ئەمریکای لاتین بە بردنەوەی جامی لیبەرتادۆرێس.
لە یارییەکی بەهێزدا کە فلامینگۆ ئاستێکی بەرزی نیشاندا ، رێدز بە گۆڵیکی فێرمینیۆ لە نیوەی زیادکراودا و لە خولەکی ٩٩ بووە خاوەنی جامەکە. ئەمەش ناسناوی فەرمی ژمارە ٤٧ ی مێژووی یانەکە بوو.
پێشتر لە ساڵی ١٩٨١ فلامینگۆ لە هەمان پاڵەوانێتیدا شکستی بە لیڤەرپوول هێنابوو. جگە لەوە لە ساڵی ١٩٨٥ و ٢٠٠٥ گەیشتبووە ئەو جامە بەڵام شەوی رابردوو یەکەمجار بوو بە ناسناوەکە شادبێت.