ئیسپانیاگرنگترین

دی لافۆینتێ ستایشی مۆراتا ده‌كات و په‌یامێك بۆ یاماڵ ده‌نێرێت

Yariga App

یاریگا –

لویس دی لافۆینتێ راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە سەرکەوتنی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك.

له‌ گه‌ڕی سێیه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر دانیمارك یاریی كرد و (1-0) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ و گۆڵه‌كه‌ش مارتن زوبیمێندی لە خولەکی 79 كردی.

دی لافۆینتێ، دوای یارییه‌كه‌ گوتی، ئێمە لەسەر بنەمای بارودۆخی یارییه‌كه‌ تیپه‌كه‌مان ئاماده‌ ده‌كه‌ین و هەمیشە کاردانەوەی دەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، راهاتووین له‌سه‌ر بردنەوە، بۆ ئێمه‌ زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە، رۆژانە تۆپی پێ ئاڵۆزتر دەبێت، هەروەها یارییە نێودەوڵەتییەکان قورستر دەبن.

راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ستایشی ئەلڤارۆ مۆراتا هێرشبەری هەڵبژاردەكه‌ی كرد و گوتی، ئه‌و ده‌رفه‌تی گۆڵی بۆ رێكنه‌كه‌وت، دڵنیام بەم زووانە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڵکردن، جێگای شانازییە كه‌ هاندەران بەم شێوەیە رەفتار ده‌کەن و پاڵپشتی یاریزانێکی گەورەی وەک مۆراتا ده‌کەن.

دی لافۆینتێ لەبارەی یاماڵه‌وه‌ گوتی، یاریزانەکان لەم تەمەنەدا پێویستیان بە پێگەیشتن و بەرپرسیارێتی هەیە، دەبێت وریا بن کە پەلە لە ئاواتەکانیان نەکەن، چونکە ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی وەرزشییان دەبێت، یاماڵ یاریزانێكه‌ پیشه‌گه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌

بابەتی زیاتر

Back to top button