ئیسپانیاگرنگترین

ریاڵ مەدرید پلانی گواستنەوەکانیان دەگۆڕن

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید پلانەکانی خۆیان بۆ بازاڕی گواستنەوەکانیان دەگۆڕن و ئامادەکاریی دەکەن ئامانجەکانیان زووتر لەو وادەیە بگوازنەوە کە پێشتر پلانیان بۆ دانابوو.

گواستنەوەی دڵی بەرگری لە دیاترین هەنگاوە لەپێشینەکان بوو بۆ یانە شاهانەکە کە هاوینی داهاتوو بە هەرجۆرێک بووە گواستنەوەیەک بۆ ئەو پێگەیە ئەنجامبدەن، بۆ ئەو مەبەستەش چەند ئەستێرەیەکی دیاری ئەوروپایان دەستنیشانکردبوو. لەوانە؛ ویلیام سالیبای ئارسیناڵ، کریستیان رۆمێرۆ لە تۆتنهام و جۆناسان تا لە بایەر لیڤەرکۆزن.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی ماتێ مۆرێتۆ لە رۆژنامەی رێلیڤۆی ئیسپانی، ریاڵ پلانەکانی پێشخستووە بۆ گواستنەوەی دڵێکی بەرگری لە بازاڕی زستانە لەبری هاوینە.

هێشتا دیار نییە لەو بەربژێرانەی کە مێرەنگی بیری لێکردوونەتەوە کامیان لەم زستانەدا راودەکەن، بەڵام دوایین دەنگۆ باس لەوە دەکرا یانە مەدریدیەکە سالیبای فەڕەنسیان دەوێ بە هەر نرخێک گەنەرز بیخاتە سەر مێزی گفتوگۆ.

ریاڵ مەدرید “بەهەر نرخێک”بێ یاریزانێکی ئارسیناڵی دەوێ

لە سەرەتای کردنەوەی وەرزەکەوە ریاڵ لە خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ 11 یاریی ئەنجامداوە 8 گۆڵی لێکراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button