ئیسپانیا

مێسی تاوەکوو ئێستا مووچە لە بارسێلۆنا وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

دوای 3 ساڵ لە رۆیشتنی لیۆنێل مێسی، بارسێلۆنا هێشتا بەردەوامە لە پێدانی مووچەکەی، بەڵام زۆری نەماوە قەرزەکان کۆتایی پێبێت.

بارسێلۆنا دەیەوەێت ئەم وەرزە هەموو ئەو بڕە مووچەیەی کە قەرزاری یاریزانەکانیەتی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، بدات.

کاریگەرییە ئابوورییەکانی پەتاکە زۆر سەخت بوو، بارسا بڕە پارەیەکی زۆری لە مووچەکان بڕی کە بڕیار بوو لە ساڵانی دواتردا بدرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​بارسا ناچار دەبێت بەشێک لە مافی گرێبەستە هەڵپەسێردراوەکانی یاریزانانی وەک لیۆ مێسی و سێرجیۆ بوسکێتس و جۆردی ئەلبا بدات کە ئێستا هەموویان لە ئینتەرمیامی یاریی دەکەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، کۆی مووچەی خەرجکراو لە دارایی ساڵی 2020-2021 و لە کاتی دابینکردنیاندا حیسابی بۆ کراوە و زیانی یانەکە بە گشتی 481 ملیۆن یۆرۆ بووە لە راستیدا پاشەکەوتی ئەم وەرزە دەبێت لە وەرزی 2024-2025 کۆتایی پێبێت.

مێسی لە هاوینی 2021 بارسێلۆنای جێهێشت، هەروەها سێرجیۆ بوسکێتس و جۆردی ئەلباش لە کۆتایی وەرزی 2022-2023 بەرەو ئینتەرمیامی رۆیشتن بەڵام تاوەکوو ئێستا مووچە پاشەکەوت کراوەکانیان لە یانەکە وەردەگرن و بڕیارە ئەم وەرزە هەموو قەرزەکانیان بدرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button