ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

سەرۆکی بەڕازیل پێشنیاز دەکات ڤینیسیوس و رۆدریگۆ و رافینیا لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دووربخرێنەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی بەڕازیل پێشنیازێکی سەیر دەکات و بڕوای وایە پێویستە ڤینیسیوس و رۆدریگۆ و رافینیا و تەواوی یاریزانە بەڕازیلییەکانی خولەکانی ئەوروپا لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دووربخرێنەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لویس ئیناسیۆ لولا داسیلڤا سەرۆکی بەڕازیل پێشنیازی کردووە تەنیا گرنگی بە یاریزانە بەڕازیلییەکانی ناوخۆی وڵاتەکەیان بدرێت و چیدیکە لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان پشت بە یاریزانانی خولەکانی ئەوروپا نەبەسترێت.

سەرۆکی بەڕازیل دوای بردنەوەکەی سێلیساو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر چیلی گوتی :’یاریزانە بەڕازیلییەکانی ناوخۆ هیچیان لە یاریزانە بەڕازیلییەکانی ئەوروپا کەمتر نییە، تەنانەت باشتریشن’.

هەروەها گوتیشی :’ئێستا ئەستێرەی وەکو رۆماریۆ و گارینچا لە خولی وڵاتانی دیکە نەماون، پێویستە دەرفەتی زیاتر بە یاریزانە بەڕازیلییەکانی ناوخۆ بدەین’.

لە دوایین یاریی بەڕازیل کە 2-1 لە چیلی بردەوە، هەردوو گۆڵەکە لەلایەن یاریزانە بەڕازیلییەکانی خولی ناوخۆی وڵاتەکە تۆمارکران، لەکاتێکدا ڤینیسیوس جونیۆر بەهۆی پێکانەوە لە هەڵبژاردەکە دوورکەوتووەتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە، سەرۆکی بەڕازیل بەنیازە لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی کۆبێتەوە، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی زیاتر دەرفەت بە یاریزانە ناوخۆییەکان بدرێت، پێشبینی دەکرێت ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لەسەر ئاستی وڵاتەکە لێبکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button