ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی سەرەکی ریال مەدرید بۆ مەشقەکان دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی کردووە.

بەشێوەیەکی فەرمی کۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مەدرید گەڕایەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئاسایی لەسەر چیمەنی یاریگا مەشقی کردووە.

کۆرتوا لە مەشقەکانی ئەمڕۆ

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، چاکبوونەوەی کۆرتوا لە پێکانەکەی لەسەر رێڕەوێکی دروست دەڕوات، تیبۆ بۆ یارییەکەی سێڵتا ڤیگۆ لە 19ـی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە و بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند و بارسێلۆناش بەبێ گرفت یاریی دەکات.

کۆرتوا لە دێربی مەدرید تووشی پێکان بوو، بەو هۆیە لە دوو یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر لیل لە چامپیۆنزلیگ و بەرامبەر ڤیاریال لە گەڕی نۆیەمی لالیگا بەشداری نەکرد.

ریال مەدرید لە گەڕی دەیەمی لالیگا دەبێتە میوانی سێڵتا ڤیگۆ، هەر لە 22ـی ئەم مانگە لە چامپیۆنزلیگ میوانداری بۆڕووسیا دۆرتموند دەکات، چوار رۆژ دواتر و لە یارییەکانی گەڕی یازدەی لالیگا میوانداری بارسێلۆنای رکابەری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button