ئیسپانیا

یامال هیوایەکی تایبەت بۆ لیڤاندۆڤسکی و کارڤاخال دەخوازێت

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، هێرشبەری لاوی بارسێلۆنا، هیوادارە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بتوانێت لەم وەرزەدا نازناوی گۆلکاری لالیگا بەدەستبهێنێت.

وەرزی رابردوو یامال یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی بارسێلۆنا لەژێر رێنمایی چاڤی لە وەرزێکی سەخت و دژواردا، هەروەها توانی لە وەرزی نوێدا لە ئاستە باش و درەوشاوەکەی بەردەوام بێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکانی ئیسپانیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم ئەستێرە لاوە وەرزی رابردوو ناکۆکی لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی هەبووە، بەڵام هەموو کێشەکان لە وەرزی نوێدا چارەسەر کراون و ئێستا بوونەتە دووانەیەکی درەوشاوە کە دەتوانن گۆڵ بۆ بارسا تۆمار بکەن.

ئەم یاریزانە لاوە کە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کراوەتەوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان رایگەیاند:

هەر تۆپێک بدەیت بە لیڤاندۆڤسکی ، توانای گۆڵکردنی هەیە. ئێمە زۆر دڵخۆشین بۆی و هیوادارم بتوانێت جارێکی دیکە  بە گۆڵکاری خول کۆتایی بە وەرزەکە بهێنێت.

هەروەها یامال باسی لە پێکانە سەختەکەی دانی کارڤاخالی بەرگریکاری ریال مەدرید کرد و گوتی:

زۆر بە پێکانی دانی دڵگران بووین، ئەم پێکانە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێت، یاریزانێکی نایاب و ساڵێکی نایابی بەسەر بردووە، زۆر بیری دەکەین.

یامال لە یارییەکانی یۆرۆی 2024 توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ببێتە پالەوان و هەروەها نازناوی باسترین یاریزانی لاوی پاڵەوانەتییەکە وەربگرێت، هەروەها لەم وەرزەی لالیگا توانیویەتی چوار گۆڵ و پێنج ئەسیست بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button