جیهانگرنگترین

لیۆنێل مێسی خەڵاتێكی مێژوویی وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی لەلایەن رۆژنامەی ماركاوە خەڵاتێكی تایبەت و مێژوویی وەردەگرێت.

لیۆ لە كاروانی وەرزشیدا توانیویەتی سەرجەم ئەو نازناوانە بباتەوە كە ركابەری بۆ كردووە و دیارترینیان جامی جیهانیە كە لە ساڵی 2022 لە قەتەڕ لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەدەستیهێنا.


رۆژنامەی ماركا لە بەرواری 17 مانگ لە یاریگای چەیس خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە لیۆنێل مێسی.

ماركا لە ژێر ناونیشانی ‘ گەورەترین، باشترینی باشترینەكان و ژمارە یەكی ژمارە یەكەكان ‘ خەڵاتی رێزلێنان لە مەیامی دەبەخشێتە لیۆنێل مێسی، كە توانیویەتی لە كاروانی وەرزشیدا بە 46 نازناو زۆرترین نازناو بەدەستبهێنێت.

لیۆ لە كاروانی وەرزشیدا 910 یاری لەگەڵ یانەكانی بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان و ئینتەر مەیامی كردووە و توانیویەتی 740 گۆڵ بكات و 356 گۆڵیش درووست بكات.

هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین 187 یاری كردووە و توانیویەتی 109 گۆڵ بكات و 58 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button