ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پلانی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ هاوینی داهاتوو؛ ئارنۆڵد لە ریال مەدرید شوێنی کارڤاخال دەگرێتەوە

ئەشرەف حەکیمی یان ئالێکساندەر ئارنۆڵد؟

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە ئێستاوە دەیەوێت هەوڵ بۆ جێگرەوەی کارڤاخال بدات و ئارنۆڵد نزیکترین یاریزانە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ شوێنی بەرگریکارە ئیسپانییەکە بگرێتەوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید دەیەوێت ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری لیڤەرپوولی ئینگلیزی بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئەو بەرگریکارە ئینگلیزە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، ریال مەدرید بیر لە گواستنەوەی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی پێشووی خۆی و ئێستای پاریس سانجێرمان بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام حەکیمی نزیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێبکاتەوە، بۆیە ئارنۆڵد (26 ساڵان) نزیکترین بەربژێرە بۆ ئەوەی شوێنی کارڤاخال بگرێتەوە.

کارڤاخال (سەری ساڵ تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ) بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆی تووشی بووە بۆ ماوەی ساڵێک لە یاریگاکان دادەبڕێت، گەرچی یانە مەدریدییەکە گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2026 نوێکردەوە، بەڵام یانە مەدریدییەکە لە ئێستاوە بەدوای جێنشینێکی دەگەڕێت و دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارێکی راست بگوازێتەوە.

ئالێکساندەر ئارنۆڵد تەنیا ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و کۆتایی مانگی یۆنیۆی 2025 دەتوانێت بە گرێبەستێکی ئازاد رووبکاتە یانەیەکی دیکە و تاوەکو ئێستا ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، کە ئەو بەرگریکارەی رێدز 19 گۆڵ و 83 ئەسیستی کردووە.

Image

 

بابەتی زیاتر

Back to top button