ئه‌وروپاگرنگترین

پیتەر شمایكڵ باشترین یاریزانی مێژوو دەستنیشان دەكات

Yariga App

یاریگا –

پیتەر شمایكڵ، گۆڵپارێزی دانیماركی و ئەفسانەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەفسانەی تۆپی پێ بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشان دەكات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2023 دوای كێشەی لەگەڵ ئێریك تێن هاخ و ئیدارەی یانەكە ریزەكانی مانچێستەر یونایتدی بەرەو نەسڕی سعودی جێهێشت.


پیتەر شمایكڵ لە لێدوانێكیدا بۆ A BOLA ی پۆرتوگالی گوتی:

كریستیانۆ رۆناڵدۆم خۆشدەوێت، بۆ من باشترین یاریزانی مێژووە، ئامارەكانی سەرسوڕهێنەرن، دەزانم ئەو كاتەی گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد بە بارودۆخێكدا تێپەڕی كە هەرگیز پێیدا تێنەپەڕیوە، بەڵام چاوپێكەوتنەكەی دوای جێهێشتنی مانچێستەر یونایتد یارمەتی یانەكەی نەدا.

كاتێك كەسێكی وەك كریستیانۆ رۆناڵدۆ قسە دەكات، هەمووان سەرنجیان لەسەر قسەكانی دەبێت، ئەو كات هەندێك توڕەیی هەبوو كە دەبوو دەریبڕێت، بەڵام هەستم كرد كاتێكی گونجاو نییە، ئەوەی ئەو كاتە ووتی بۆ یانەكە خراپ بوو یارمەتی مانچێستەر یونایتدی نەدا، ئێمە پێوویستمان بە پشتگیری هەیە نەك ئەوەی نەرێنی بین.

كریستیانۆ لەگەڵ نەسڕ بەشداری لە 346یاریدا كردووە و 145 گۆڵی كردووە و 64 گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button