ئاسیاعێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

عێراق بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەهۆی پێکانەوە یاریزانێکی دیکەی لەدەست دا

Yariga App

یاریگا –

عێراق بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بەهۆی پێکانەوە یاریزانێکی دیکەی لەدەست دا.

یانەی خۆری قەتەڕی رەتیدەکاتەوە رێگا بە ئەیمەن حوسێن هێرشبەری عێراقی یانەکەی بدات بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنی مۆندیال پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێراقەوە بکات، یانە قەتەڕییەکە ئامادە نییە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵ بکات بۆ ئەوەی بچێتە بەسرە.

یانەی خۆری قەتەڕی بە نووسراوی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە، ئەیمەن حوسێن ناتوانێت پەیوەندی بە کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی عێراقەوە بکات، کە وابڕیارە ئەمڕۆ یاریزانانی هەڵبژاردەکە بۆ دوو یاریی داهاتوویان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بگەنە بەسرە و سبەی دەست بە مەشق و راهێنانەکانیان بکەن.

یانەی خۆری قەتەڕی رایگەیاندووە، ئەیمەن حوسێن هەر لە دەوحە دەمێنێتەوە و سبەی پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت، کە لە دوایین یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر عومان تووشی پێکان بوو، بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەریی بۆ کرا، بەڵام دواتر لە بەغدا دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە و ماوەیەکە دەستی بە مەشق و راهێنان کردووەتەوە.

عێراق لە دوو یاریی یەکەمی لە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکان چوار خاڵی بەدەستهێناوە و لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو دوو یاریی بەرامبەر فەڵەستین و کۆریای باشوور دەکات، کە بەهۆی پێکانەوە حوسێن رائید و ئوسامە رەشیدی لەدەست داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button