عێراقکوردستان

جارێکی تر نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق  نەورۆز سێیەم یاریی لە سەر یەکتر لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەکات.

لە دوا رۆژی یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمڕۆ ( 6ـی ئۆکتۆبەری 2024) نەورۆز لە بەغدا کاتژمێر کاتژمێر 5:30 بەرامبەر کارەبا یاریی دەکات، وەلی کەریم راهێنەری کارەبا دوای جیهێشتنی نەورۆز بۆ یەکەمجار رووبەرووی یانەکەی پێشووی دەبێتەوە، بۆ یارییەکەش نەورۆز بە هۆی پێکان لە توانای یاریزان عەباس یاسینی بەرگریکاری بێبەش دەبێت.

نەورۆز و کارەبا لە مێژووی خۆیاندا هەشت یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، سورپۆشەکانی سلێمانی لە دوو یارییدا براوەبوونە و کارەباش سێ سەرکەوتنی تۆمار کردووە و لە سێ یارییشدا یەکسان بوونە، نەورۆز حەفت گۆڵی تۆمار کردووە و کارەباش نۆ گۆڵی لە تۆڕی نەورۆز کردووە.

لە دوو یاریی رابردوودا نەورۆز یەکسان بووە و خاوەن دوو خاڵە، بە یارییەکەی ئەمڕۆوە نەورۆز هەر سێ یاریی ئەم وەرزەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی کردووە، لە گەڕی داهاتووشدا  نەورۆز لە سلێمانی بەرامبەر نەجەف یاریی دەکات.

دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی سێیەم، خولی ئەستێرەکانی عێراق بە هۆی بەڕێوەچوونی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ مۆندیالی 2026 بۆ ماوەی 15 رۆژ دەوەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button