عێراقکوردستان

سەرکەوتنێکی گەورە بۆ زاخۆ لە بەردەم هاندەرانی خۆیدا

یوسف ئالوسی: بەڵێن بە هاندەران دەدەین ژمارەیەکی قورس بین

Yariga App

یاریگا –

لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێنا.

لە نێو یاریگا و بەردەم هاندەرانی خۆی زاخۆ یەکەم سەرکەوتنی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقی به دەستهێنا، زاخۆ توانی بە ئەنجامی 5 _ 0 لە کەربەلا بباتەوە و بووە یەکەم سەرکەوتنی ئەم وەرزە بۆ کوڕانی خابوور، دەربارەی ئاست و ئەنجامە گەورەکەی ئەمڕۆ، تەڵال بەلوشی راهێنەری زاخۆ دوای یارییەکە گوتی:

سوپاس بۆ سەرجەم یاریزانەکان بە هۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئەمڕۆ پێشکەشیان کرد، ئەو گۆڵە خێرایەی سەرەتای یاریی پاڵنەرێکی باش بوو بۆ تیپەکەمان، رازیم بەو ئاستەی یاریزانەکانم پێشکەشیان کرد، لە کاتی وەستانی خول لە ماوەی داهاتوو هەوڵدەدەین ئەو هەڵانەی لە تیپەکە هەیە چارەسەری بکەین، سەرکەوتنەکە پێشکەش بە هاندەرانمان.

یوسف ئالوسی یاریزانی هێلی بەرگری زاخۆ کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادەبوو سەبارەت بە یارییەکە گوتی:

پیرۆزە لە هاندەرانی زاخۆ ئەم سەرکەوتنە گەورەیە و هەوڵدەدەین بەردەوام بین، فێربووین لە هەڵەکانی یارییەکانی رابردوومان و بە شێوەیەکی باش چارەسەرمان کردووە، بەڵێن بە هاندەرانمان دەدەین ژمارەیەکی قورس بین لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

زاخۆ بەم سەرکەوتنە کۆی خاڵەکانی بووە پێنج خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی لە ریزبەندی پێنجەم دێت، یاریی داهاتووشی لە بەغدا بەرامبەر زەوڕا دەبێت لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button