ئینگلتەراگرنگترین

هاوخاوەنی مانچێستەر یونایتد: بۆ هێشتنەوەی تێن هاخ هیچم بەدەست نییە

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی مانچێستەر یونایتد لە ماوەی 48 کاتژمێردا کۆدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بڕیاربەدەستدانی مانچێستەر یونایتد لە ماوەی 48 کاتژمێردا لە لەندەن کۆدەبنەوە.

گومانەکان لەسەر مانەوەی ئێریک تێن هاخ لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد زۆربوون. تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە هەریەکە لە سێر جیم راتکڵیف، هاوخاوەن، سێر دەیڤ برەیسلفۆڕد، هاوخاوەن هەروەها عومەر بێرادا، بەڕێوەبەری جێبەجێکار، دان ئاشوۆرس، بەڕێوەبەری وەرزشی و جەیسن ویڵکۆکس، بەڕێوەبەری تەکنیکی ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن. بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، جۆیڵ گلەیزەر، هاوخاوەنی یانەکەش ئەمڕۆ دەگاتە لەندەن.

مانچێستەر یونایتد لە پلەی 12ی پرێمەرلیگدا دێت و تەنیا پێنج گۆڵی کردووە. هەروەها لە دوو یاریی یەکەمی یۆرۆپالیگیش یەکسانبووە. بۆیە چاوەکان ئێستا هەمووی لەسەر یارییەکەی ئاستۆن ڤیلایە، کە بڕیارە سبەی کاتژمێر 16:00 بە کاتی هەولێر لە ڤیلا پارک لە گەڕی حەفتەمی پرێمەرلیگ رووبەڕووببنەوە.

لە چەندین دۆخی جیاوازدا، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەکە پاڵپشتییان لە تێن هاخ کردووە، تەنانەت لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی رابردووشدا، بڕێکی زۆری پارەی بۆ گواستنەوەی یاریزانان خستە بەردەستی تێن هاخ و گۆڕانکاری لە دەستەی راهێنەرانیشدا کرد.

جیم راتکڵیف لە دوا لێدوانیدا بۆ تۆڕی هەواڵی BBC لەبارەی داهاتووی تێن هاخ گوتی

حەزم لە تێن هاخە، راهێنەرێکی زۆر باشە، بەڵام لە کۆتایی رۆژدا، بڕیارەکە تەنیا بەدەست من نییە. تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی لە مانچێستەر کار دەکەن، ئەوان باشترین بڕیار لە بەرژەوەندی تیمەکە دەدەن.

دوا کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی مانچێستەر مانگی رابردوو لە بارسێلۆنا بەڕێوەچوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button