ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری كریستاڵ پاڵاس V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاری كردنەوەی هەفتەی حەوتەمی پرێمەرلیگدا لیڤەرپوول دەبێتە میوانی كریستاڵ پاڵاس.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای سەلهێرست پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

رێدز لە كۆی شەش یاری لە پێنج یاری بەرامبەر یانەكانی ئیپسویچ تاون، برێنتفۆرد، مانچێستەر یونایتد، بۆرنمس و وۆڵڤز براوە بوون و بەرامبەر نۆتینگهام یەكسان بوون.

بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی یەكەمی پرێمەرلیگ دێن و بە جیاوازی یەك خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵی دووەمەوەیە.

كریستاڵ پاڵاس لەم وەرزەدا بە بارودۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت و لە كۆی شەش یاری نەیانتوانیوە هیچ یارییەك ببەنەوە لە سێ یاری دۆڕاون و سێ یاریش یەكسان بوون.

بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی هەژدەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

كریستاڵ پاڵاس بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی چەند یاریزانێكی بێ بەش دەبێت.

ئۆلیڤەر گلاسنەر بە بێ هەریەك لە یاریزانان كریس ریچاردز، شادی ریاز، شێخ دۆكۆر، ماتیۆس فرانكا و رۆب هۆڵدینگ رووبەرووی رێدز دەبێتەوە.

لیڤەرپوولەكە ئارنە سڵۆت تەواوی یاریزانەكانی ئامادەیە و تەنیا لە تواناكانی هارڤی ئیلیەت و فێدێریكۆ كیێزا بێ بەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی كریستاڵ پاڵاس

هەندرسن

لوكرۆی، گێی، لێرما، مونۆز

وارتن، كامادا، میچێل

ئێزی، ئێنكێتیا، ماتێتا

پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، سێمیكاس

گراڤنبێرخ، ماك ئایستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، دیاز

جۆتا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button