ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

مۆتا و ڤلاهۆڤیچ پەیام بۆ ئەوروپییەکان دەنێرن

یوڤێی ئەم وەرزە جیاوازە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس لە دووەم یاریی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ، بردنەوەیەکی دراماتیکی بەسەر لایپزیگ بەدەستهێنا و دۆڕانەکەی گۆڕی بۆ بردنەوە.

یوڤێ لەم وەرزەی سێریا ئەی، لە دوای شەش یاریی هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە، یارییەکەی شەوی رابردووشی بە 3-2 بردەوە. دوسان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری بیانکۆنێری لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

زۆر دڵخۆشم، دڵخۆشم بە ئاستی تیمەکەم. ئێستا زۆر یەکگرتووین، هەرچەندە یاریزانێکیشمان دەرکرابوو، بەڵام بەیەکەوە جەنگاین و لە کۆتاییدا شایەنی بردنەوە بووین.

یوڤێ لە یاریی یەکەمدا لە ئایندهۆڤنی بردبووەوە و تیمەکەی تیاگۆ مۆتا، زەنگی مەترسی بۆ ئەوروپا لێداوە، مۆتا دەڵێت

یارییەکی باشبوو، هەرچەندە لە گێمی یەکەمدا چەند هەڵەیەکمان کرد، بەڵام لە گێمی دووەمدا، زۆر باشتر بووین و بە 10 یاریزان ئاستێکی ناوازەمان پێشکەشکرد.

یاریزانان زۆر بەورەوە یارییانکرد و دوای دەرکرانی یاریزانەکەشمان، ئامادەنەبووین بگەڕێینەوە دواوە و تاوەکو دوا خوولەک جەنگاین.

بابەتی زیاتر

Back to top button