ئینگلتەراگرنگترین

فێرگسن پێشنیازی راهێنەرێکی کردووە بۆ شوێنەکەی تێن هاخ

Yariga App

یاریگا –

پرسی گۆڕینی راهێنەری مانچێستەر یونایتد تا دێت گەرمتردەبێت و میدیای ئینگلیزی بابەتەکەیان بەتەواوەتی وروژاندووە.

کۆتایی مانگی رابردوو پێگەیەکی بەناوبانگ باسی لە فشارەکانی سەر تێن هاخ کرد بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە و هەر لە راپۆرتەکەشدا ناوی پاڵێورای بەهێزی بۆ شوێنەکەی ئاشکراکرد.

ماسیمیلیانۆ ئالێگری پاڵێوراوی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر یونایتدە

ئێستا باسی ئالێگری سەرباسی بەربژێرەکانە بۆ پۆستەکە و، ئەم جارە رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاستی پاڵپشتیەکانی کەسایەتیەکی وەک سێر ئالێکس فێرگسن کرد لە دەستنیشانکردنی راهێنەرە ئیتاڵیەکە بۆ شوێنەکەی تێن هاخ.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، خودی فێرگسن کە باوکی ڕۆحی یانە ئینگلیزیەکە دادەنرێت، پێشنیازی ئالێگری کردووە وەک بژاردەی پەسەندکراوێ خۆ بۆ پۆستەکە.

ماسیمیلیانۆ ئەزموونی زیاتر لە 20 ساڵی هەیە لە بوارەکە. دیارترین ئەو یانانەش راهێنەرایەتیکردوون ئەیسی میلان و یوڤێنتوسە. زۆرترین ماوە و دوایین جاریش لەگەڵ خانمە پیرەکە بوو لە 2014-2024.

بابەتی زیاتر

Back to top button