سعوودیەگرنگترین

كریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆكاری ئاهەنگگێڕانەكەی ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسڕی سعودی هۆكاری ئاهەنگگێڕانەكەی ئاشكرا دەكات.

شەوی رابردوو نەسڕ لە یاریگای خۆیدا میوانداری رەیانی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكە كریستیانۆ رایگەیاند ئەمڕۆ هاوكات بووە لەگەڵ رۆژی لەدایكبوونی باوكی كۆچكردووی و گۆڵەكەشی پێشكەشی باوكی كردووە.

دۆن گۆڵی دووەمی نەسڕی لە خولەكی 76ی یارییەكەدا كرد.

كریستیانۆ گوتی:

خۆزگە باوكم لە ژیاندا بمایە، ئەمڕۆ رۆژی لەدایكبوونیەتی، دڵخۆشم كە لەم رۆژەدا گۆڵم كرد.

بۆ من گرنگ نییە كە باشترین یاریزان بم یان خەڵاتی تاكەكەسی بەدەستبهێنم، ئەوە بۆ من گرنگە كە چێژ وەربگرم و سوودم بۆ تیمەكەم و وڵاتەكەم هەبێت، چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرم و دەزانم كاتێكی زۆرم لە یاریگادا نەماوە.

پێموایە فشارەكان بووە بە درووشمی ژیانی هەر یاریزانێكی تۆپی پێ، لە ژێر فشاردا دەژیم لەوەتەی 2003كە پەیوەندیم بە مانچێستەر یونایتدەوە كردووە.

ژمارە پێوانەییەكان بوون بە بەشێك لە من و راهاتووم بە شكاندنیان.

ئاهەنگگێڕانی كریستیانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button