ئینگلتەراگرنگترین

“سانچۆ خوێ بە برینەکەی مانچێستەر یونایتد دەکات”

Yariga App

یاریگا –

جەیدن سانچۆ کاتێکی هەستیار هەڵدەبژێرێ بۆ پۆستێک لە پێگەکانی خۆیەوە لە سۆشیاڵ میدیا راستەوخۆ هەر دوای شکستە قورسەکەی ئەمشەوی مانچێستەر یونایتد.

شەیتانە سوورەکان نەیانتوانی سوود لە یاریگا و هاندەری خۆیان وەربگرن کاتێ لە هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ میوانداریی تۆتنهامیان کرد. بە ئەنجامی 0-3 لە ئۆڵدترافۆرد شکستیان پێهێنرا لەسەر دەستی میوانەکەیان.

سانچۆ کە ئێستا لە ریزەکانی چێڵسیە، دووەم جارێتی بە خواستن دەنێردڕێتە دەرەوەی ریزەکانی مان یو لەو کاتەوەی وەرزی رابردوو کێشەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخدا تەقیەوە. زستانی رابردوو بۆ ریزەکانی دۆرتمۆند و ئەم هاوینەش بۆ بلووزیان نارد.

میدیاکانی بەریتانیا و میرەر بەتایبەتی بە بایەخەوە ئاوڕیان لەو پۆستەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە دایەوە کە راستەوخۆ دوای فیکەی کۆتایی ناوبژیوان لە یارییەکەی ئەمشەوی یانەکەی، وێنەیەکی خۆی کۆڵ پاڵمەری لە X پۆستکرد و هاوپێچ ستیکەرێکی دڵی شین وەک ئاماژەیە بۆ خۆشحاڵیی خۆی لە چێڵسی و پێکەنینێکی لەگەڵ دانابوو. میدیاکانی ئەو وڵاتە هەرزوو مەبەستی پشتەوەی ئەو کارەی یاریزانە ئینگلیزیەکەیان باسکرد و بە توانج لێکیاندایەوە. تەنانەت میرەر لە مانشێتەکەیدا نووسیویەتی “سانچۆ خوێ دەکاتە برینەکەی مانچێستەر یونایتدەوە”

سانچۆ کە ساڵی 2021 بە بڕی 73 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە مان یو، لەم وەرزەی خولی ئینگلیزی بەشداریی لە سێ یاریی کردووە توانیویەتی 3 گۆڵ دروست بکات.

پۆستەکەی سانچۆ:

بابەتی زیاتر

Back to top button