عێراقکوردستانگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ یاریزانە پیشەگەرەکانی دهۆک بایکۆتی راهێنانەکانی یانەکەیان دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یاریزانە پیشەگەرەکانی دهۆک بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان بایکۆتی راهێنانەکانی یانەکەیان دەکەن، یانەی دهۆک پێش بەشداریکردنی جامی یانەکانی کەنداو قەیرانی دارایی هەیە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی دهۆک بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی و ئاهەنگی کردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی لە پارێزگای شارەکە پێنەدراوە، یانەکە لە پێدانی مووچەی یاریزانەکانی رووبەڕووی گرفت بووەتەوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یاریزانە پیشەگەرەکانی یانەی دهۆک بەهۆی وەرنەگرتنی پێشەکی گرێبەستەکانیان هەڕەشەی بایکۆتکردنی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان دەکەن، لەبەر ئەوەی یانەی دهۆک لەوەتەی دەستی بە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ کردووە، زیاتر لە دوو مانگە تاوەکو ئێستا هیچ شایستە داراییەکی لە حکومەتی خۆجێیی شارەکە پێنەدراوە، بۆیە تاوەکو ئێستا یانەکە نەیتوانیوە پێشەکی گرێبەستی یاریزانەکانی بدات.

دهۆک کە وەرزی رابردوو بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ پلەی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا و بلیتێکی پاشکۆی بۆ بەشداریکردن لە جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بەدەستهێنا، ئەم وەرزە جگە لە بەشداریکردنی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەکات کە یەکەمجارە لە مێژوودا یانەیەکی عێراقی بەشداریی بکات.

دهۆک لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی یانەکانی کەنداو وەکو سەرلیستی کۆمەڵەکە هاوشانی نەسڕی ئیماراتی و زوفاری عومانی و ئەهلی سەنعای یەمەنی یاریی دەکات، کە رۆژی 22ـی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری دهۆک لە یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە میوانداریی ئەهلی سەنعای یەمەنی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button