ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرایكرد لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپاوە سزا دراون.


لە بەیاننامەكەی بارسێلۆنادا هاتووە:

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای 10 هەزار یۆرۆ و قەدەخەكردنی فرۆشتنی بلیتی یارییەكی چامپیۆنزلیگی بەسەر بارسێلۆنادا سەپاندووە، بەهۆی ئەو هەڵسوكەوتە رەگەزپەرستیەی لە یاریی بەرامبەر مۆناكۆ روویدا.

بارسێلۆنا پابەندی ئەم سزایە دەبێت و لە یاریی بەرامبەر كرڤێنا زڤێزدا یانەكە بەهای ئەو بلیتەی لەو یارییەدا كڕیویانە بۆ هادەران دەگێڕێتەوە.

یانەكەمان بەهەموو شێوەیەك هەموو شێوازەكانی توندوتیژی رەتدەكاتەوە و رێكارەكانی بەهێزتر دەكات و رێوشوێنی گونجاو دەگرێتەبەر بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوانە.

بارسێلۆنا بەهۆی ئەو بانەرەی لەلایەن هاندەرانەوە لە یارییەكەی مۆناكۆ بەرزیانكردبوویەوە رووبەڕووی ئەو سزایە بوویەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button