ئینگلتەراگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەكی مانچێستەر سیتی كۆتاییهات

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گورزێكی كوشندەی بە پێكانی رۆدری ئەستێرەی یانەكەی بەركەوت.

رۆدری لە یاریی مانچێستەر سیتی بەرامبەر ئارسیناڵ دوێنێ یەکشەممە لە خولەکی 21 ئەژنۆی تووشی پێکان بوو، لە دەستپێکی یارییەکەوە یاریگای بەجێهێشت و یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ESPN ئەم وەرزە بۆ رۆدری ئەستێرەی مانچێستەر سیتی كۆتاییهات.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشكنینە پزیشكیەكان دەركەوتووە یاریزانەكە بەستەری ئەژنۆی قاچی راستی پچڕاوە.

بەگوێرەی زۆربەی سەرچاوەكان رۆدری ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەكی وەرزی 2024/25 بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button