ئینگلتەرا

ترسی گەورە لە پێکانەکەی رۆدری هەیە

Yariga App

یانەی مانچێستەر سیتی بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانی رۆدرییە، بەڵام پێشبینییە سەرەتاییەکان بەرەو ئەوە دەچن رۆدری بۆ ماوەیەکی زۆر داببڕێت.

گواردیۆلا دوای یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر ئارسناڵ وتی ئەو هێشتا قسەی لەگەڵ پزیشکەکان نەکردووە بەڵام رۆدری یاریزانێکی پتەو و بەهێزە.

فیزیۆ سکۆت هەژمارێکی تویتەرە و راهێنەرێکی چارەسەری سروشتی تێیدا باسی پێکانی یاریزانان دەکات. سکۆت پێشتر بە دروستی پێشبینی ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانانی کردووە و ئەمجارەش بۆ رۆدری نوسییویەتی

 

“بەگوێرەی ئەوەی لە شیکاری ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە، پێمان وایە پێکانی دڕانی بەستەری ئەژنۆیە. ئەژنۆی راست لە دیمەنەکدا دەبینرێت کە دەچەمێتەوە و دەبێتە هۆی جوڵانی شوێنی ئێسکی تیبیا. سکانی تیشکیی یەکلای دەکاتەوە، لە باشترین حاڵەت دا ئاڵسانی ئەژنۆیە بەڵام پێکانەکە خراپ دیار بوو. ئەگەر پچڕانی بەستەر بێت ئەوا سەروو نۆ مانگ دووردەکەوێتەوە”.

 

 

رۆدری لە یارییە ئاگرینەکەی بەرامبەر مان سیتی هەر لە سەرەتای یارییەکەدا ئازاری پێگەیشت بەڵام درێژەی بە یاریکردن دا و تاوەکو لە پێکدادانێکی دیکەدا  لە خولەکی 21 یاریگای جێهێشت و کۆڤاسیج جێگەی گرتەوە. لەو یارییەی هەردوولا بە دوو گۆڵ بەرامبەربوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button