ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کوڕە کوردەکەی شتوتگارت زۆر دڵخۆشە

''دەبێ لەسەر ئەم رێچکەیە بەردەوام بین''

Yariga App

یاریگا –

دەنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کوردی شتوتگارت، دوو گۆڵی لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند کرد، لەو یارییەی 5-1 تەواوبوو.

شتوتگارت پلەی دووەمی ریزبەندی بۆندسلیگای وەرزی رابردووی بەدەستهێنا، لە یەکەم تاقیکردنەوەی گەورەی ئەم وەرزە، دۆرتموندی گۆڵباران کرد.

ئونداڤ لە دوای یارییەکە گوتی

کاتێک 5-1 لە دۆرتموند دەبەیتەوە، دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی لەمشێوەیە، بەڕاستی هیچ شتێک لەمە باشتر نییە. زۆر دڵخۆشم و دەبێ لەسەر ئەم رێچکەیە بەردەوام بین.

سێباستیان هۆنێس، راهێنەری شتوتگارت لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

ویستمان زۆر بە ئاگاییەوە یاریی بکەین، توانیمان بەباشی کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکەین و ئاستێکی ناوازەمان پێشکەشکرد. شایەنی بردنەوە بووین، ستایشێکی تایبەت بۆ هەموو یاریزانان.

شتوتگارت لە پلەی حەفتەمی ریزبەندی بۆندسلیگادا دێت، شەممە رووبەڕووی فۆڵفسبورگ دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button