ئینگلتەراگرنگترین

پرێمەرلیگ روونکردنەوەی لەسەر کارتە سوورەکەی ترۆسار بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

هەفتەی پێنجەمی پرێمەرلیگ دیارترین و پڕ مشتومڕترین یاریی بەخۆوە بینی لەسەرەتای خولەکەوە تا ئێستا.

مانچێستەر سیتی لەنێو یاریگای خۆی میوانداریی ئارسیناڵی کرد بۆ جەنگی وەرگرتنی پێشەنگ. سیتی هەر لە خولەکی 9 لەڕێگەی ئێرلینگ هالاندەوە دەستپێشخەرییانکرد. بەڵام پێش تەواوبوونی گێمی یەکەم سیناریۆی چاوەڕواننەکراو روویدا. ئارسیناڵ لە خولەکەکانی 22 و 1+45 راپەڕینێکیان ئەنجامدا. کەچی کارتە سوورەکەی لیاندرۆ ترۆسار لە خولەکی 8+45 هەژانێکی لە تیمەکەی میکێل ئارتێدا دروستکرد. یاریزانەکان و خودی راهێنەرەکەش کەوتنە کاردانەوە لەمەڕ رووداوەکە بەوەی گوایە دووەم فاوڵی ترۆسار کە خۆی کێشا بە بێرناردۆ سیلڤا و بەهۆیەوە کارتی دووەمی بەڕوودا بەزرکرایەوە، مایکڵ ئۆلیڤەری راهێنەر نادادپەروەری کردووە لە بڕیارەکەیدا.

ئەوە بەرپرسانی خولەکەی هەرزوو هێناوە سەرهێڵ و لە روونکردنەوەیەکدا وەک پاڵپشتیەک بۆ بڕیاری ناوبژیوانەکە، هۆکاری پێدانی دووەم کارتی زەردیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە یاریزانە بەلجیکیەکە بە شەق تۆپەکەی دوورخستووەتەوە دوای فیکەی ناوبژیوان.

سیتی خۆی بەدەستەوەنەدا تا لە خولەکی 8+90 لەڕێگەی جۆن ستۆنزەوە ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە و هەردوولا بە خاڵێک رازی بوون.

بەوەش کوڕانی پێپ گواردیۆلا توانیان بگەڕێنەوە پێشەنگ و گەنەرزیش بە 11 خاڵەوە لە پلەی چوارەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button