ئیتاڵیا

فەرمی: بەڕێوبەری گشتی رۆما ناچار بە دەست لەکارکێشانەوە کرا

Yariga App

یانەی رۆمای ئیتاڵی رایگەیاند لینا سۆڵۆکۆو ی بەڕێوبەری گشتی یانەیەکە دەستی لەکار کێشاوەتەوە لە گەرمەی کێشە ناوخۆییەکانی یانەکە و خۆپیشاندانی هاندەران.

رۆما لە دۆخێکی خراپدا پێی نایە وەرزی نوێ لەرووی کارگێڕی و هەروەها وەرزشیشەوە. دوورخستنەوەی دانیێلی دی رۆسی لە راهێنەرایەتی گورگەکان دۆخەکەی ئاڵۆزتر کرد.

بەگوێرەی لا ریپەبڵیکا، وازهێنانەکەی پەیوەندی بە توڕەیی هاندەرانەوە هەیە لەسەر بڕیاری دوورخستنەوەی دی رۆسی و کار گەیشتووەتە ئەوەی پۆلیس ماڵەکەی دەپارێزێت لە ترسی ئازار پێگەیاندنی لەلایەن هاندەرانەوە.

رۆما لەم وەرزەدا لە چوار یاری تەنها یەک خاڵی هەیە.  ئیڤان یوریچ وەکو راهێنەری رۆما لە جێگەی دی رۆسی دەستنیشانکرا و ئەمشەو ناوبراو یەکەم یاری بەڕێوە دەبات. دوورخستنەوەی دی رۆسی لە کاتێکدابوو، وەرزی رابردوو بەڕێوبەرانی یانەکە لە نیوەی وەرز بڕیاری دوورخستنەوەی خۆزێ مۆرینهۆیان دا، ئەویش راهێنەرێکی دیکە بوو کە لەلایەن هاندەرانەوە زۆر خۆشەویست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button