ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە بە رێژەیەکی زۆر لە یاریی داهاتووی لە تواناکانی دوو یاریزانی بێبەش دەبێت.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گومان دەکرێت کارڤاخال و بێڵینگهام بۆ یاریی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئامادەبن، ئەم دوو یاریزانە رۆژی سێشەممە ئەستەمە بەردەست بن.

ریلیڤۆ راشیگەیاندووە، جود بێڵینگهام سبەی دووشەممە پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی لەبارەی بانگهێشتکردنی بۆ یارییەکەی سێشەممە ئامادەبوونی یەکلا بکرێتەوە، کە ئەو ناوەڕاستکارە ئینگلیزە لە شانی تووشی پێکان بووە و پێش تەواوبوونی یارییەکەی ئیسپانیۆل یاریگای بەجێهێشت.

دانی کارڤاخالیش ئەگەر ٪100 ئامادە نەبێت، بۆ یارییەکەی ئالاڤێس بانگهێشت ناکرێت و پشوو وەردەگرێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ریلیڤۆ ئامادەبوونی بێڵینگهام و کارڤاخال بۆ یاریی دێربی مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید مسۆگەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button