سعوودیەگرنگترین

ستیفانۆ پیۆلی: لە ئاستی یاریزانەكانم رازیم

Yariga App

یاریگا –

ستیفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەی نەسڕی سعودی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی یانەكەی لە ئیتیفاق دەربڕی.

دوێنێ هەینی ئیتیفاق لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسڕی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی رۆشنی سعودی.

گۆڵەكانی نەسڕ لەلایەن كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەكی 33 و سالم نەجدی لە خولەكی 56 و ئاندێرسن تالیسكا لە خولەكی 70 تۆماركران.

یارییەكەی بەرامبەر ئیتیفاق یەكەم یاری ستیفانۆ پیۆلی بوو وەك راهێنەری نەسڕ، دوای ئەوەی لە جێگای لویس كاسترۆ دەستنیشانكرا.


لە دوای یارییەكە پیۆلی گوتی:

یارییەكی باشمان كرد و كاتمان هەیە بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچین، بە تەواوی لە ئاستی یاریزانەكانم رازیم.

خواستێكی گەورەم لە یاریزانەكان دۆزیەوە، دەرفەتێكی گەورە بۆ گەشەكردن هەیە، بەتایبەت لە نێو یاریزانە لاوەكاندا، ئێمە ئاگاداری ئەو ئاڵنگارییانەی بەردەممانین و ئامادەین.

توانایەکی گەورەم لە تیپەکەمدا دۆزیەوە، پێویستە هەموو راهێنەرێک جێپەنجەی خۆی بەجێبهێڵێت.

نەسڕ بە كۆكردنەوەی 8 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی رۆشنی سعوودیە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button