سێ یانەی پرێمەرلیگ ماتیپیان دەوێ
یاریگا –
سێ یانەی ئینگلیزی و بەشدار لە پرێمەرلیگ کێبڕکێی گواستنەوەی جۆیل ماتیپ دەکەن.
بەرگریکارە کامیرۆنیەکە خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە و ئەو بۆ یەکەمین جار لە یانەی شالکێی ئەڵمانیەوە دەرکەوت تا ساڵی 2016 پێش ئەوەی رووبکاتە لیڤەرپوول لە ئەڵمانیا مایەوە. ئەم هاوینە ڕێدزی دوای هەشت ساڵ بەجێهێشت و ئێستا یاریزانێکی ئازادە بۆ گرێبەستکردن.
بەگوێرەی سەرچاوە باوەڕپێکراوە ئینگلیزیەکان، یانەکانی وێستهام، فوڵهام و وۆڵڤرهامپتن بەجارێ کێبڕكێیانە تا ئەو یاریزانە 33 ساڵانە بگوازبەوە ریزەکانیان.
🚨 Joël Matip is keen to secure a move back to the Premier League. West Ham, Fulham and Wolves have been offered the chance to sign him.
(Source: @talkSPORT) pic.twitter.com/LyRVV0MXaQ
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) September 19, 2024
رەنگە لە کۆتاییدا کێبڕکێکە لەنێوان دوو لەندەنیەکەدا چڕتربێتەوە و ماتیپ یەکێک لەو پەسەند بکات. ئەوەش لەبەر ئەوەی وۆڵڤز ئەم وەرزە دۆخی زۆر خراپە. لە چوار یاریدا تەنها یەک خاڵی هەیە و لە کۆتا سێ یانەی خوار ریزبەندیەکەدا نیشتووە.