چامپیۆنزلیگگرنگترین

راهێنەری مۆناكۆ باس لە راگرتنی لامین یامال دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئادی هوتەر، راهێنەری یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی باس لە شێوازی راگرتنی لامین یامال ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان مۆناكۆ لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی چامپیۆنزلیگ.


ئادی هوتەر لە لێدوانەكانی پێش یارییەكەدا گوتی:

كاتێك گوێت لە سروودی چامپیۆنزلیگ دەبێت، هەمووان بۆ یاریكردن بە پەرۆش دەبن، بەتایبەت ئەگەر بەرامبەر بارسێلۆنا و لە یاریگای خۆتدا بێت، ئێمە ئامادەین.

هیچ جیاوازییەكمان لەگەڵ بارسێلۆنادا نییە، ئەوان لیڤاندۆڤسكی و یاریزانی لاویان هەیە، ئێمەش دێنیس زەكەریا و مینامینۆ و یاریزانی بە ئەزموونمان هەیە.

دەربارەی لامین یامال گوتی:

تەنانەت ئەگەر لامین یامال لە یارییەكە دەربهێنین، یاریزانی دیكە زۆرن، دەبێت بزانین وەك تیم چۆن بەرگری بكەین و ئەوەش دەكەین.

لە وەشانی نوێی چامپیۆنزلیگدا مۆناكۆ جیا لە بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەكانی دینامۆ زاگریب، كرڤێنا زڤێزدا، بۆڵۆنیا، بێنفیكا، ئارسیناڵ،ئاستۆن ڤیلا و ئارسیناڵ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button