چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری مۆناكۆ V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتیكردنی هانزی فلیك یەكەم یاری خۆی لە چامپیۆنزلیگ بە وەشانی نوێ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان مۆناكۆ لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنای هانزی فلیك بە شێوازێكی نایاب وەرزی نوێیان دەستپێكردووە، بە جۆرێك لە پێنج یاری یەكەمی یاریگا لە سەرجەمیان براوە بوون، لە سێ یاری یەكەمدا بەرامبەر یانەكانی ڤالێنسیا، ئاتلێتیك بلباو، رایۆ ڤاییكانۆ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك براوە بوو، دواتر بە 7 گۆڵ لە ڤایادۆلید و بە چوار گۆڵ لە جیڕۆنای بردەوە.

لە وەشانی نوێی چامپیۆنزلیگدا بارسێلۆنا جیا لە مۆناكۆ رووبەرووی تیمەكانی یەنگ بۆیز، بایرن میونشن، كرڤێنا زڤێزدا، برێست، بۆڕووسیا دۆرتموند، بێنفیكا و ئاتاڵانتا دەبێتەوە.

یارییەکانی بارسێلۆنا لە قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ / ئەپڵیکەیشنی یاریگا

لە بەرامبەردا مۆناكۆ وەرزی رابردوو بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لیگ وەن بوو، بە جیاوازی 9 خاڵ لە پاریس سانجێرمانی پێشەنگەوە دوور بوو.

لەم وەرزەدا لە كۆی چوار یاری لیگ وەن لە سێ یاریدا بەرامبەر یانەكانی سانت ئیتیان، لیۆن ، ئۆكزێر براوە بووە و بەرامبەر لانس یەكسان بووە.

لە وەشانی نوێی چامپیۆنزلیگدا جیا لە بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەكانی دینامۆ زاگریب، كرڤێنا زڤێزدا، بۆڵۆنیا، بێنفیكا، ئارسیناڵ،ئاستۆن ڤیلا و ئارسیناڵ دەبێتەوە.

یارییەکانی مۆناكۆ لە قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ / ئەپڵیکەیشنی یاریگا

هەواڵی مۆناكۆ

رادۆسلاف مایێیسكی تاكە یاریزانی مۆناكۆیە كە لە یارییەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا ناتوانێت بەشداری بكات.

تیمەكەی ئادی هوتەر بەتەواوی بۆ رووبەرووبوونەوەی كوڕانی هانزی فلیك ئامادەن.

هەواڵی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا بە بێ ژمارەیەك لە یاریزان و ئەستێرەی یانەكەی رووبەرووی مۆناكۆ دەبێتەوە، كاتێك لە كۆتا یاری یانە كاتالونییەكەدا بەرامبەر جیڕۆنا، دانی ئۆلمۆ تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە چەند مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

هانزی فلیك بۆ یارییەكەی بەرامبەر مۆناكۆ لە تواناكانی هەریەك لە فرێنكی دی یۆنگ، ئۆلمۆ، گاڤی، رۆناڵد ئاراوخۆ، فێرمین لۆپێز ، ئاندرێس كریستێنسن و مارك بێرناڵ بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مۆناكۆ

فیلیپ كۆن

ڤاندێرسن، سالیسو، هێنریكێ، سینگۆ

كامارا، زەكەریا، ئاكیۆشێ، مینامینۆ، سەغیر

ئێمبۆلۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

تێر شتیگن

كۆندێ، كوبارسی، مارتینێز، بالدێ

كاسادۆ، پێدری

یامال، رافینیا، تۆرێس

لیڤاندۆڤسكی

بابەتی زیاتر

Back to top button