سعوودیەگرنگترین

فەرمی؛ ستێفانۆ پیۆلی بووە راهێنەری نەسڕ

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی نەسڕ ستیفانۆ پیۆلی ئیتاڵی و راهێنەری پێشووی ئەیسی میلانی وەك راهێنەری یانەكەی دەستنیشانكرد.

هەژماری فەرمی نەسڕ لە پلاتفۆرمی ئێكس بە پارچە ڤیدیۆیەك رایانگەیاند ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری نوێی یانەكەیانە.


یانە سعوودیەکە دوێنێ سێشەممەی بەشێوەیەکی فەرمی لویس کاسترۆی پۆرتوگالی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە.

پیۆلی لە هاوینی 2019 تا هاوینی 2024 راهێنەری ئەیسی میلانی ئیتاڵی بووە، لەگەڵ یانەکە لە 240 یاریی خاوەنی 132 بردنەوەیە، لە 56 یاریی یەکسانبووە و 52 یارییشی دۆڕاندووە. نازناوێکی سێریا ئەی لەگەڵ میلان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button