ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

هالاند و یوێفا هەڕەشە لە ریکۆردەکەی رۆناڵدۆ دەکەن لە چامپیۆنزلیگ

Yariga App

ئێرلینگ هالاند لەسەر رێگەیەکی دروست دەڕوات بۆ ئەوەی ژمارە پێوانەییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بشکێنێت وەکو گۆڵکاری مێژوویی خولی پاڵەوانەکان.

گۆڕانکارییەکانی چامپیۆنزلیگ، مانای وایە لە هەر وەرزێکدا تیمەکان 2-4 یاری زیاتر ئەنجام دەدەن  ئەمەش رێخۆشکەرە بۆ هالاند تاوەکو زووتر بگاتەوە بە ژمارەی گۆڵەکانی رۆناڵدۆ.

کریستیانۆ خاوەنی 140 گۆڵە لە چامپیۆنزلیگ و کۆتا گۆڵی لە تەمەنی 37 ساڵیدا تۆمارکرد، بەڵام ئەگەر هالاند تووشی پێکان درێژخایەن نەیەت و لەسەر ئەم ئاستەی ئێستای بەردەوام بێت، چاوەڕواندەکرێت لە 34 ساڵیدا ژمارەکەی رۆناڵدۆ بشکێنیت.

هالاند تازە تەمەنی گەیشتووەتە 24 ساڵ و تەنها پێنج وەرز لە چامپیۆنزلیگ یاری کردووە. لەو ماوەیەدا توانیوییەتی 41 گۆڵ  تۆماربکات لە 39 یاریدا.

ئەگەر ئێرلینگ لەسەر ئەم ژمارانە بەردەوام بێت ئەوا پێویستی بە 133 یاری دیکەیە تاوەکو ببێتە گۆڵکاری مێژوویی خولەکە.

جگە لە هالاند، لەنێو یاریزانە چالاکەکانی دیکەی خولەکەدا، کیلیان ئێمباپێش رەنگە بەو خەونە بگات. ئەوەی ئێمباپێی کردووەتە هەڕەشەیەکی بچوکتر لە هالاند ئەوەیە هالاند 17 مانگ لە ئێمباپێ بچووکترە. هەروەها ئێمباپێ لە 0.66ی یارییەکان گۆڵی تۆمارکردووە لە کاتێکدا هێرشبەرە نەرویجییەکە بەپێی هەر یارییەک گۆڵێک زیاتری بەردەکەوێت.

 

جگە لە ریکۆردە سەرەکییەکە، هالاند نزیکە لە شکاندنی کۆمەڵێک ژمارەی پێوانەیی دیکە لەوانە:

  • گەنجترین یاریزان بگات بە 50 گۆڵ ، ئێستا بە ناوی مێسییە
  • گەیشتن بە 50 گۆڵ بە کەمترین ئێستا، ئێستا بە ناوی رود ڤان نیستەلرۆی یە

وە دەیان ریکۆردی دیکە لە رێگەی گەیشتن بە گۆڵکاری مێژوویی.

 

ئەمشەو هالاند و ستی لە یەکەم یاری وەرزی نوێ دا رووبەرووی ئینتەرمیلان دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button