ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دوو یانەی ئینگلیزی دۆخی سانێ لەگەڵ بایرن دەقۆزنەوە

Yariga App

یاریگا –

لێرۆی سانێ لە بایرن میونشن دڵخۆش نییە. هۆکارەکەشی زیاتر پەیوەندی بە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەیەوە هەیە.

سانێ لە هاوینی 2020 بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە و بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی گۆڕانکارییەکان لە مان سیتیەوە گواسترایەوە بایرن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی CaughtOfsside، یاریزانە ئەڵمانییەکە بە دوایین ئۆفەرەکانی یانەکەی خۆشحاڵ نییە کە کەمکردنەوەی مووچەکەی تێدایە.

ئەو یاریزانە 28 ساڵە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی ئێستای بەسەردەچێت و ئەگەر گفتوگۆکانی نێوانیان لەگەڵ باڤارییەکان بەم شێوەیە بەردەوامبێت پێناچێت رازیبێت بە مانەوە لە ئالیانز ئارێنا.

هەمان سەرچاوە ئاشکرایکردووە کە هەردوو یانەی ئینگلیزی ئارسیناڵ و نیوکاسڵ لە پلاندان تا لە باڵە ئەڵمانییەکە بچنەپێشەوە.

ئامارەکانی سانێ لەگەڵ میونشن زۆر باشە و لەوەتەی پەیوەندیکردنی بەو یانەیەوە هیچ وەرزێک کەمتر لە رووی بەشداریکردنی لە گۆڵ کەمتر نەبووە لە 18 جار.

بابەتی زیاتر

Back to top button