ئیتاڵیا

ئەفسانەیەکی مێژوویی ئیتاڵیا کۆچی دوایی کرد

Yariga App

سەلڤاتۆر شیلاسی ئەستێرەی مێژوویی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا  لە تەمەنی 59 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەلڤاتۆر ناسناوی “تۆتۆ” بوو، گۆڵکاری مۆندیالی ساڵی 1990 بوو بە شەش گۆڵ، ئەوکاتەی لە پاڵ رۆبێرتۆ باجیۆ و جیانلوکا ڤالی یاری دەکرد. هەروەها بە باشترین یاریزانی جامی جیهانیش دیاریکرا. ناوبراو  لە 2022 تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن هات ، پارساڵ .هەواڵەکەی راگەیاند. لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەوە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و ئەمڕۆش کۆچی دوایی کرد، دوای دوو ساڵ جەنگ لەگەڵ شێرپەنجەدا.

تۆتۆ لەسەر ئاستی یانەکانیش یاری بۆ یوڤێنتۆس و ئینتەر کردووە. خاوەنی سێ منداڵە بە ناوەکانی جێسیکا، ماتیا، نیکۆڵ و هاوسەرەکەشی باربەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button