ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کۆمپانی داوای ئاستی باشتر لە یاریزانانی میونشن دەکات

''تەنیا سێ خاڵمان بەدەستهێناوە''

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بێ بەزەییانە 9-2 لە دینامۆ زەگریبی بردەوە و زەنگی مەترسی بۆ تەواوی یانەکانی چامپیۆنزلیگ لێدا.

ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری میونشن پێی وایە، سەرەڕای زۆری گۆڵەکان، بەڵام تەنیا سێ خاڵییان بەدەستهێناوە. کەین لە یارییەکەدا سوپەر هاتریکی کرد. کۆمپانی لە دوای یارییەکەدا روونیکردەوە

تەنیا بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە بوو، 9 گۆڵ شتێکی هەندێک نامۆیە، بەڵام زۆر چێژمان لە یارییەکە وەرگرت و وزەکەمان باشبوو، تەواوی تیمەکە رۆحیەتی بردنەوەیان پیشاندا. بەڵام ئەمە تەنیا یەک یاریی بوو، شتێکی زیاتر نییە. دەبێ بیر لە یاریی داهاتوو بکەینەوە و لە بردنەوە بەردەوام بین.

راستە زۆر گۆڵمان کردووە، بەڵام دوو گۆڵیشمان لێکراوە، بۆیە دەبێ بەباشی هەڵسەنگاندن بکەین و رێگری لەم هەڵانە بکەین.

یاریی داهاتووی بایرن میونشن لە بۆندسلیگا بەرامبەر فێردێر برێمنە و پاشان لە چامپیۆنزلیگ لە ڤیلا پارک دەبێتە میوانی ئاستۆن ڤیلا.

بابەتی زیاتر

Back to top button