ئیسپانیاگرنگترین

ئامانجەکانی وەرزی داهاتووی مەدرید تۆقێنەرن

Yariga App

یاریگا –

جیا لەم هاوینە کە تەنها یاریزانی سوپەر گواستیانەوە کیلیان ئێمباپێ بوو، ریاڵ مەدرید لە پلانیدایە هاوینی داهاتوو ئەسپی خۆی لە بازاڕەکەدا تاوبدات و چەند گرێبەستێکی خەیاڵی ئەنجامبدات.

بۆ ئەو مەبەستە، مێرەنگی دەبێ خەزێنەکەی هەڵپچڕێنێت جیاواز لە گواستنەوەی کیلیان کە بە خۆڕایی هێنایانە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، چوار یاریزانی دیاری پرێمەرلیگی کردووەتە نیشان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میگێل دێلانێی لە رۆژنامەی ئیندیپێندێنت، شاهانەکانی ئیسپانیا پرێمەرلیگ دەهەژێنن و لە گواستنەوەی رۆدری لە مان سیتی، ئالیکساندەر ئاڕنۆڵدی لیڤەرپوول، ولیام سالیبای ئارسیناڵ یاخود کریستیان رۆمێرۆی تۆتنهام بچنەپێشەوە.

ریاڵ لەخۆڕا ئەو چوار ئەستێرەیەی دەستنیشاننەکردووە، دوای رۆشتنی تۆنی کرۆس پێویستی بە رەگەزێکی کاریگەرە بۆ هێڵی ناوەند و بۆ ئەو مەبەستەش رۆدری ئیسپانی بە باشترین بژاردە دەبین.

هەرچی بۆ بەرگری و باڵی راستە، دەزانن کە دانی کارڤاخال و فاسکێز کۆتا ساڵەکانی خۆیان لە مەدرید بەسەردەبەن. بۆ ئەوەش ئاڕنۆڵدی لیڤەرپوول وەک یاریزانێکی بە ئەزموون شیاوترین جێگرەوەیە.

بۆ دڵی بەرگرییش، رۆدیگێر هاوینی داهاتوو تەمەنی دەگاتە 32 ساڵ و دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەک لە ئێستاوە بووەتە ئامانجی مێرەنگی. بۆ ئەو پێگەیەش هەریەکە لە سالیبای فەڕەنسی یاخود رۆمێرۆی ئەرجەنتینی بە لەبەرچاوگرتنی ئاست و ەتەمەنیان دوو یاریزانی گونجاون.

بابەتی زیاتر

Back to top button