عێراقکوردستان

هەولێر یاریدەدەرێکی بۆ سەمیر بابۆی راهێنەر دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

بۆ یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر حوسێن کازمی وەک یاریدەدەری راهێنەری تیپەکەی دەستنیشانکرد.

دوای ئەوەی بریاردرا کە راهێنەرەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق مەرجە خاوەن بروانامەی پڕۆ ی نێودەوڵەتی بێت، هەولێر حوسێن کازمی وەک یاریدەدەری راهێنەر کە خاوەن بڕوانامەی پڕۆیە دەستنیشانکرد، سەمیر بابۆ بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی پڕۆ پێویست یەکێک لە یاریدەدەرەکانی ئەم بڕوانامەیان هەبێت و بە پێچەوانەوە نەدەتوانرا بابۆ راهێنەرایەتی تیپەکە بکات.

حوسێن کازم بە رەگەز عێراقیە و ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ یانەی تائی سعودی کار دەکات لە سەرجەم ئاستە جیاوازەکان و خاوەن بڕوانامەی پڕۆی ئاسیاوی و پڕۆی ئەوڕوپی یە، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا راهێنەرەکە دەگاتە هەولێر و بۆ یەکەم یاریی تیپەکە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button