بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بەفەرمی مارسیلیا گواستنەوەی رابیۆی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی ئادریێن رابیۆ پەیوەندی بە یانەی مارسیلیای فەرەنسی دەکات.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی مارسیلیا بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی لەگەڵ ئادریێن رابیۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا گەیشتوونەتە رێککەوتن.

رابیۆ بەمزووانە لە مارسیلیا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، پاشان واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی دەکات و دەبێت بە یاریزانێکی نوێی یانەکە.

ئادریێن لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس کۆتایی هات و لە بازاڕی گواستنەوە یاریزانێکی ئازاد بوو، هەر بۆیە بەبێبەرامبەر پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکە دەکات.

بەدرێژایی مێرکاتۆی هاوینە چەند یانەیەک لە ئەوروپا و سعوودیە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەیان دەدا، بەڵام رابیۆ لەگەڵ هیچکامیان نەگەیشتە رێککەوتن و لەکۆتاییدا گەڕایەوە فەرەنسا.

رابیۆ یاریی بۆ یانەکانی پاریس سانجێرمان، تۆڵوز و یوڤێنتوس کردووە، مارسیلیا دەبێت بە سێیەم یانەی فەڕەنسی یاریی بۆ دەکات.

لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 452 یاریی بۆ یانەکانی کردووە، 47 گۆڵی کردووە و 32 گۆڵیشی دروستکردووە. بە درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنساش بەشداریی 48 یاریی کردووە، 4 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە.

شەش نازناوی خولی فەرەنسی، نازناوێکی سێریا ئەی، دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا، نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیا، چوار نازناوی جامی فەڕەنسا، پێنج نازناوی جامی خولی فەرەنسا و نازناوێکی نەیشنزلیگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button